تەنیا لە ٢٠ ڕۆژدا هاووڵاتییان لە ٣٩٥ ملیۆن دیناری قه‌رزی كرێی ئاو بەخشراون
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، وه‌ك پاڵپشتی و ئاسانكارییەك بۆ هاووڵاتییان، له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر لێخۆشبوونی به‌شێكی قه‌رزی كرێی ئاو درا. وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش ده‌موده‌ست بڕیاری جێبه‌جێكردنی لێخۆشبوونی ڕێژه‌ی ١٥%ی قه‌رزی كرێی ئاوی دا.
به پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له ماوه‌ی ته‌نیا ٢٠ ڕۆژدا له سنووری تەواوی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە شارەكانی: هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، كۆیە، سۆران، زاخۆ، ئاكرێ، كەلار، گەرمیان و ڕاپەڕین، زیاتر له ١١ هه‌زار هاوبه‌ش لە بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥%ی كرێی ئاو سوودمەند بوونە.
به پێی هه‌مان ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌و ٢٠ ڕۆژه‌دا گوژمەی ٣٩٥ ملیۆن و ٩٠٥ هەزار و ٩٨٩ دینار لێخۆشبوو‌ن بۆ هاووڵاتییان كراوە و هێشتاش هاوبەشان مامەڵەی سوودمەندبوون دەكەن و بڕیارەكەش تا ١٠ى ئایارى ٢٠٢٣ كاری پێ ده‌كرێت؛ ئێستا هاوبەشانی ئاو ده‌توانن سەردانی فەرمانگەكانی ئاو بكەن و لەو بڕیارەی حكومەت سوودمەند بن.