Skip to the content

لە چوار ساڵدا هەزار و 283 مۆڵەتی نیشتەجێبوون و بازرگانی و پیشەسازی لە كەلار دراونەتە هاووڵاتییان

لە ماوەی چوار ساڵی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار، لە (2019-2022) لەلایەن شارەوانییەوە هەزار و 283 مۆڵەتی خانووی نیشتەجێبوون و باڵەخانەی بازرگانی و پیشەسازی، دراونەتە هاووڵاتییان.
- لە ساڵی 2019دا، 325 مۆڵەتی نیشتەجێبوون و 18 مۆڵەتی بارزگانی و 2 مۆڵەتی پیشەسازی، لە هەر سێ سێكتەردا 345 مۆڵەتن.
- لە ساڵی 2020دا، 252 مۆڵەتی نیشتەجێبوون و 16 مۆڵەتی بازرگانی و 2 مۆڵەتی پیشەسازی، كۆی مۆڵەتەكان لەو ساڵەدا 270 مۆڵەتن.
- لە ساڵی 2021دا، 343 مۆڵەتی نیشتەجێبوون و 34 مۆڵەتی بازرگانی و 2 مۆڵەتی پیشەسازی، كە سەرجەمیان لەو ساڵەدا دەكاتە 379 مۆڵەت.
- لە ساڵی 2022دا، 260 مۆڵەتی نیشتەجێبوون و 27 مۆڵەتی بارزگانی و 2 مۆڵەتی پیشەسازی، كۆی مۆڵەتەكانیش لەو ساڵەدا، بریتین لە 289 مۆڵەت.
- لە ماوەی هەر چوار ساڵەكەی كابینەی نۆیەمدا سەرجەمی ژمارەی مۆڵەتەكانی سێكتەری خانووی نیشتەجێبوون بریتین لە 1180 مۆڵەت و لە بواری بازرگانیش 95 مۆڵەت و لە سێكتەری پیشەسازی 8 مۆڵەت.
- بە گشتی لە ماوەی هەر چوار ساڵی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا لە هەر سێ سێكتەری خانوو و بارزگانی و پیشەسازیدا لەلایەن شارەوانییەوە هەزار و 283 مۆڵەت دراونەتە هاووڵاتییان.