وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە شاندێكی كونسوڵگەری و ژووری بارزگانیی ئەڵمانیا دەكات
رۆژی پێنجشەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣، لە دیوانی وەزارەت، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی فراوانی كونسوڵگەری و نوێنەرانی ژووری بارزگانی و زیاتر لە ٢٠ گەورە كۆمپانیای ئەڵمانیا كرد.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، تیشكی خستە سەر پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان لە هەموو ڕووێكەوە كە بووەتە هۆی ئەوەی گەورە كۆمپانیاكانی وڵاتان ڕوو لە كوردستان و كاری هەمەجۆری وەبەرهێنان بكەن و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش هاوكار و هەماهەنگ دەبێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان بە مەبەستی بووژانەوەی سێكتەرە خزمەتگوزارییەكانی كوردستان و بەپێی یاسا كارئاسانیان بۆ دەكات.
شاندی كونسوڵگەری و ژووری بازرگانی و كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا، خۆشحاڵی خۆیان لە بەرانبەر پێشكەوتنەكانی كوردستان نیشاندا، هەروەها ئامادەیی خۆیان بۆ هەماهەنگی و كاركردنی پێكەوەیی لەو بوارانەی تایبەتن بە سێكتەرەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەربڕی.
لە بەرانبەردا ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش كاركردنی پێكەوەیی بە گرنگ وەسفكرد و ئامادەیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری بۆ هەر جۆرە هاوكاری و هەماهەنگییەك لەپێناو بووژانەوەی سێكتەرەكانی وەزارەت دەربڕی و جەختیشی كردەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هەموو جۆرێك پاڵپشتی لە خواستی كاركردنی كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانیا .