Skip to the content

پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی ٢٠ مەتری لە دهۆک جێبەجێ دەكرێت

پڕۆژەی دروستكردنی شەقامێكی ٢٠ مەتری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك دەستی پێ كرد. ئەو پڕۆژەیە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك جێبەجێ دەكرێت و كەوتووەتە كەرتی ١٣ی مالتا ئیسلام لە نزیك یاریگەی مینی گوڵف.
قۆناغی یەكەم بڕگەكانی پێكهاتوون لە شەقامێكی ١٢ مەتری لەگەڵ دروستكردنی شەقامێكی ٢٠ مەتری، ئێستا كاركردن تێیدا بە باشی بەڕێوە دەچێت.

ئەو پڕۆژەیە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن تیمی ئەندازیارانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆكەوە سەرپەرشتی دەكرێت و بە تەواوبوونی، كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر ئاسانكردنی هاتوچۆ و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانییەكە دەبێت.