پڕۆژەیەكی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە بنەسڵاوە دەستی پێ كرد
لەسەر داهاتی شارەوانی، پڕۆژەیەكی گەورەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە قەزای بنەسڵاوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر دەستی پێ كرد و دوو گەڕەكی قەزاكە لێی سوودمەند دەبن.
گوژمەی ئەو پڕۆژەیە، ٧٣ ملیۆن دینارە و لەسەر ڕێژەی ١٥%ی داهاتی شارەوانی دابین كراوە؛ بڕگەكانی پێكهاتوون لە دروستكردنی ئاوەڕۆیەكی لوولەیی لەنێوان هەردوو گەڕەكی ڕاپەڕین و گوڵان لە بنەسڵاوە، ئاوەڕۆكە بە درێژاییی ٣٥٠م و بۆڕیی تیرە ٤٠ سم بە درێژاییی ٦٠ م و لەگەڵ دروستكردنی هەشت مەنهۆڵ.
ئەو پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی شارەوانیی بنەسڵاوە و هەردوو گەڕەكەكانی گوڵان و ڕاپەڕین لێی سوودمەند دەبن. وێڕای ئەو پڕۆژەیە ئێستا چەندین پڕۆژەی دیكەش لە سنووری شارەوانیی بنەسڵاوە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.