Skip to the content

ژمارەیەك ئاوەڕۆ لە ئاكرێ دروست دەكرێن

لەپێناو پاراستنی ژینگە و ڕێگریكردن لە ئەگەری كۆبوونەوەی ئاوی باران و مەترسیی دروستبوونی لافاو، لە ژمارەیەك گەڕەكی شاری ئاكرێ، چەند پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆ دروست دەكرێن.

ئەو پرۆژانە كەوتوونەتە گەڕەكە جیاوازەكانی شارەكە و لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی ئاكرێ، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك جێبەجێ دەكرێن و ئێستاش كاركردن تێیاندا بەردەوامە.

جگە لەو پرۆژانە، هاوكات لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیی دهۆكدا ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە سێكتەرەكانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ جێبەجێ دەكرێن، بەهۆیانەوە ئاستی خزمەتگوزارییەكانی سنوورەكە لە بەرزبوونەوەدایە.