Skip to the content

گوژمەی زیاتر لە ٧٣ ملیۆن دینار بۆ تۆڕی ئاوی گەڕەكی شادی لە ڕانیە تەرخان دەكرێ

بە مەبەستی پەرەپێدانی تۆڕەكانی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە و پرۆسەی گەیاندنی ئاو لە سنووری شاری ڕانیە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی گوژمەی ٧٣ ملیۆن و  ٢٢٩ هەزار و ٥٠٠ دیناری بۆ ڕاكێشانی تۆڕی ئاوی گەڕەكی شادی لە ڕانیە دا.

ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٧%ی داهاتی ئاوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین، بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان و بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیار لەسەر خەرجكردنی دراوە.

پرۆسەی بەرهەمێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە، یەكێكە لە سێكتەرە گەورە خزمەتگوزارییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بۆ ئەو مەبەستە بەردەوام تۆڕەكانی ئاو نۆژەن دەكرێنەوە و تۆڕی نوێش دروست دەكرێن، هاوكات پرۆژەكانی ئاویش بە هەمان شێوە نۆژەن دەكرێنەوە و پرۆژەی نوێش دروست دەكرێن.