Skip to the content

گوژمەی نزیكەی ٩٥ ملیۆن دینار بۆ قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی ٩٤ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دیناری بۆ دابینكردنی قیری شل بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی دا.

گوژمەی ئاماژەپێكراو بەپێی فەرمانێكی وەزاری كە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری لەسەرە، لەسەر داهاتی شارەوانیی سلێمانی بۆ دابینكردنی قیری شل بۆ كارگەی قیری شارەوانی لە تانجەڕۆ بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی بڕیاری خەرجكردنی درا.