Skip to the content

بە ملیارێك و ٤٠٠ ملیۆن دینار دوو پرۆژە لە خانكێ جێبەجێ دەكرێن

لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی دهۆك و داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی خانكێ، دوو پرۆژەی خزمەتگوزاریی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە ناحیەی خانكێ جێبەجێ دەكرێن.
 
پرۆژەیەكیان لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی دهۆك و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانی جێبەجێ دەكرێت کە پێكهاتووە لە دروستكردنی ژمارەیەك شەقام بە درێژیی هەزار و ٦٠٠ مەتر و ئێستا كاركردن تێیدا بەردەوامە.
 
پرۆژەی دووەمیش لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی خانكێ، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك دەستیپێكردووە، پێكهاتووە لە دروستكردنی ژمارەیەك شەقام بە درێژایی ٤ هەزار مەتر، لەگەڵ دروستكردنی ئاوەڕۆیەك بە درێژایی ٥٠٠ مەتردووجا، ژمارەی شەقامەكان زیاتر لە ٣٠ شەقام دەبن، تەواوبوونی هەردوو پرۆژەكە دەبنە هۆی ئاسانكاریی تەواو بۆ دانیشتووانی شارۆچكەی خانكێ  و هاوكات ئاستی خزمەتگوزارییەكانیش بەرزتر دەبنەوە.