ساسان عەونی باڵەخانەی نوێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجەی کردەوە
ڕۆژی سێشەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لە شاری هەڵەبجە بە یاوەری ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، و ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار، و ئامادەبوونی بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە باڵەخانەی نوێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجەی کردەوە.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەمیانەی کردنەوەی باڵەخانەی نوێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان بایەخی زۆر بە کەرتی گەشتوگوزار دەدات تاکوو ڕۆڵی لە گەشەپێدانی کوردستاندا هەبێت. هاوکات بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بەسەرکردەوە و بەدواداچوونی بۆ ئیشوکارەکان کرد، و جەختی لەسەر پەرەپێدانی سێکتەری گەشتوگوزار لە شاری هەڵەبجە کردەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا، ساسان عەونی، دەستپێکردنی پرۆژەی ماستەرپلانی شاری هەڵەبجەی ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەکرد کە ڕوئیای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە بایەخی زۆر بە سێکتەری گەشتوگوزار بدات، و ئەو سێکتەرە ڕۆڵی لە گەشەپێدانی کوردستان دەبێت.