لە سلێمانی هەڵمەتێكی قیرتاوكردنەوەی شەقامەكان بەڕێوە چوو
لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی شارەوانی بە مەبەستی نۆژەنكردنەوە و پاراستنی شەقامەكانی شاری سلێمانی، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكیان لە گەڕەكی تاسڵوجە بەڕێوە برد.
ئەو هەڵمەتەی تیمەكانی شارەوانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی ئامێرەكان و ستافی قیر و تێكەڵە بەڕێوە چوو؛ لە میانی ئەو هەڵمەتەدا ژمارەیەك كۆڵان و شەقام لە گەڕەكی تاسڵوجەی شاری سلێمانی نۆژەن و قیرتاو كرانەوە.
هەڵمەتەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقام لە سنووری سەرجەم سەرۆكایەتی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان یەكێكە لە كارە گرنگ و بەردەوامەكانی فەرمانگەكانی شارەوانی بە مەبەستی چاككردنەوەی شەقامەكان.