وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە سەرۆكی كۆڕبەندی گەشتیاریی جیهانی دەكات
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرۆكی كۆڕبەندی گەشتیاریی جیهانی پەرەپێدانی هەماهەنگی و چۆنیەتی گەشەپێدانی سێكتەری گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكەن.
رۆژی یەكشەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە شاندێكی باڵای كۆڕبەندی گەشتیاریی جیهانی كرد كە پێكهاتبوون لە بولوت باجی، سەرۆکی کۆڕبەندی گەشتیاریی جیهانی و مستەفا جوفینچ، جێگری سەرۆکی کۆڕبەند و سالار بازرگان، سەرۆکیSB Holdeng و هاوبەشی کۆڕبەند و فرانس گوول، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و هاوبەشی کۆڕبەندی گەشتیاریی جیهانی.
لە دیدارەكەدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەكە دەربڕی و دواتر تیشكی خستە سەر گرنگی سێكتەری گەشتوگوزار و باسی لە ڕوانگەی بایەخدانەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سێكتەری گەشتوگوزار كرد و ئاماژەی بەوەشكرد گەشتوگوزار لە كوردستان كەرتێكی گرنگە و ڕۆڵی لە گەشەپێدانی ئابووری كوردستان هەیە. لە تەوەرێكی تردا جەخت لەسەر پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی شارەوانی و گوشتوگوزار و كۆڕبەندی گەشتیاریی جیهانی كرایەوە.