وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە شاندێكی باڵای سەندیكای ئەندازیاران کرد
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان كرد کە پێکهاتبوون لە عەبدولڕەحمان عەلی كوردە، نەقیبی سەندیكا، و جێگری نەقیب و سەرۆكی نووسینگە ئەندازەییەكان.
لە كۆبوونەوەکەدا، چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە كاری ئەندازیاری و چۆنیەتی ڕێكخستنی میكانیزمێكی هاوبەشی كاركردن و جێبەجێكردنی پڕۆژەكان لەڕووی دیزاین و سەرپەرشتیی پڕۆژەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگە ئەندازەیی و ڕاوێژكارییەكان و مۆڵەت و بەدواداچوونی پڕۆژەكان لەلایەن شارەوانییە پەیوەندارەكانەوە گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، باسی لە گرنگی هەماهەنگی و كاركردنی پێكەوەیی بۆ باشتر جێبەجێكردنی پرۆژەكان و شارسازی کرد، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری دەربڕی بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگییەكان و كاركردنی پێكەوەیی.