بە گوژمەی ٥١٢ ملیۆن دینار پرۆژەیەکی گەورەی ئاو لە دەورەبەری هەولێر جێبەجێ دەکرێت
لەسەر بودجەی پرۆژە بەردەوامەكانی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەمەبەستی باشتركردنی پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان، پرۆژەیەكی گەورەی ئاو كە چەند شوێنێك لێی سوودمەند دەبن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر دەستیپێكرد.
پرۆژەكە، بە گوژمەی ٥١٢ ملیۆن و ٥٧٦ هەزار و ٥٠٠ دینار لەسەر بودجەی پرۆژە بەردەوامەكانی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەکرێت.
پێكهاتەكانی پرۆژەكە بریتییە لە تۆڕی حەوزی پڕۆژەی قەندیل و حەوزی ئارمانجە لە کۆڕێ و ئاوی گوندی هەبابان و تۆڕی ئاوی گەڕەکی برایەتی لە شاخۆلان.
ئەو پرۆژەیە پێکهاتووە لە درێژکردنەوەی تۆڕی ئاو لە جۆری پۆلی ئەسیلین بە تیرەی جیاواز و دروستکردنی حەوزی ئاو و لە ئێستادا پڕۆژەکە لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و بە تەواوبوونی كاریگەرییەكی باشی لەسەر باشتركردنی پرۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لەو سنوورانە دەبێت.