Skip to the content

‎تاپۆی زیاتر لە 10 هەزار كارتی تری زەوی ئامادە كراوە

لە چوارچێوەی پرۆسەی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، 10 هەزار و 242 كارتی تر لە هەولێر كارەكانیان تەواو كران و وێنەی تۆمار (تاپۆ)یان بۆ دەركراوە و لە سبەیەوە خاوەنزەوییەكان دەتوانن سەردانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی شارەوانی بۆ وەرگرتنی وێنەی تۆماری زەوییەكانیان بکەن.

پرۆسەی تاپۆكردنی زەویی كارت چەند ساڵێكە بەردەوامە و پێشتریش چەند هەزار پارچە زەویی دیكە وێنەی تۆماریان بۆ دەركراوە و لە ئێستاشدا لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆماركردنی خانووبەرە و فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەكان 10 هەزار و 242 كارتی دیكە كارەكانیان تەواو كراون و وێنەی تۆماریان ئامادەن. دابەشبوونی کارتەکانیش بەم شێوەیەیە:

- (1600) كارت لە كانی قڕژاڵە.
- (220) كارت لە كەرتی 92ی شاوێس.
- (1800)كارت لە گڕەسۆری نوێ لەناو نەخشەی كەرتی باغمرەشەهاب.
- (590 ) كارت لە عەرب كندی.
- (4332) كارت لە گوندی كۆری.
- (600) كارت لە قەرەچناغە لەناو نەخشەی كەرتی باغمرەشەهاب.
- (1100) كارت لە گەڕەكی قەڵاتی نوێ لە سنووری بنەسڵاوە.