Skip to the content

لە سلێمانی و دەوروبەرى ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن

بە پێی چەند فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندیی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٢٤١ ملیۆن و ٥٩٥ هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژە لە سێكتەرەكانی شارەوانی و ئاو لە سنووری سلێمانی و دەوروبەری دا.

ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی شارەوانی و ئاوە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و دەوروبەری، بە مەبەستی: جێبەجێكردنی پرۆژەكانی دروستكردنی شەمعەی ئاو لە ناوچەی قڕگە، ڕاكێشانی بۆریی ئاو بۆ چەند كۆڵانێكی گەڕەكی تانجەڕۆ، چاككردنەوەی شكاوی بۆری لە گەڕەكەكانی قەزای شارەزوور، كاری چاكسازیی كڕاندنی قیر لە شاری سلێمانی، ڕاكێشانی بۆریی ئاو لە گەڕەكی زەرگەتە و چارەسەركردنی پیسبوونی ئاو، ڕاكێشانی بۆریی ئاو لە گەڕەكی فەرمانبەران.

ئەو گوژمەیە بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەکان بە پێی پلانی پرۆژەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی ٢٠٢٣ خەرج دەكرێت.