Skip to the content

پرۆژەیەكی قیرتاوكردنی شەقامەكانی شەقڵاوە جێبەجێ كرا

بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری و زیاتر خزمەتكردنی دانیشتووانی شەقڵاوە، پرۆژەیەكی قیرتاوكردنی شەقام لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی شەقڵاوە جێبەجێ كرا.

ئەو پرۆژەیە لە چوارچێوەی پلانی شارەوانییە بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە شەقامەكان و ئاسانكاریی هاتوچۆ لە شەقڵاوە و لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش جێبەجێ كرا.

ئەو پرۆژەیە پێك هاتووە لە قیرتاوكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی شەهیدان لە شەقڵاوە كە كاریگەری و ئاسانكارییەكی زۆر باش بۆ شۆفێران و دانیشتووانی ئەو شوێنە دەكات.

هاوكات بە پێی پلانی شارەوانی، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی هاوشێوە و خزمەتگوزاریی هەمەجۆر لە سنووری شارەوانییەكان لە قۆناغی جێبەجێكردندان.