Skip to the content

پرۆژەیەکی دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە دومیز جێبەجێ دەکرێت

لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شار و شارۆچکەکان، بە سەرپەرشتیی تیمەکانی شارەوانی، پرۆژەیەکی خزمەتگوزاریی دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە دومیز دەستی پێ کرد.
.
گوژمەی ئەو پرۆژەیە 792 ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی دهۆکە و بە چاودێری و سەرپەرشتیی تیمەکانی شارەوانیی فایدە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی دهۆک جێبەجێ دەکرێت.

پێکهاتەکانی پرۆژەکە بریتین لە قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکان بە درێژایی 1450م و دروستکردنی ئاوەڕۆ بە درێژایی 1330 مەتر لە دومیز، کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکە.