وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌دواداچوونی بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاكرێ کرد
ڕۆژی دووشەممە، ٤ ى ئەیلوولی ٢٠٢٣، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به یاوه‌ریی شاندێكی وه‌زاره‌ت كه پێك هاتبوون له ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و نزار ته‌مه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانان و به‌دواداچوون له وه‌زاره‌ت، سه‌ردانی شاری ئاكرێی كرد و له‌لایه‌ن شه‌عبان خه‌لیل عه‌بدوڵڵا، قائیمقامی ئاكرێ پێشوازیی لێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌كه، چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی تایبه‌ت به خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاری ئاكرێ تاووتوێ كران، له‌وانه: چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌مئاوی و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ و ماسته‌رپلان و دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی زێده‌ڕۆیی و حه‌ره‌می گونده‌كان له‌گه‌ڵ دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانی ئاكرێ.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له به‌شێكی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی به‌دواداچوون بۆ پرۆژه‌كانی ئاكرێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی زیاتری شاره‌كه بكرێت له هه‌موو ڕوویەكه‌وه. هاوكات ساسان عه‌ونی، ئاماده‌ییی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری بۆ هه‌موو پاڵپشتی و كارئاسانی و هاوكارییه‌ك ده‌ربڕی بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی شاره‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی زیاتر له ئاكرێ و ده‌وروبه‌ری.