باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ئاكرێ کرایەوە
ڕۆژى ٤ ى ئەیلوولی ٢٠٢٣، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به یاوه‌ریی شاندێكی وه‌زاره‌ت كه پێك هاتبوون له ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و نزار ته‌مه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانان و به‌دواداچوون له شاری ئاكرێ، باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ئاكرێی كرده‌وه.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پیرۆزباییی نۆژه‌نكردنه‌وه و كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه نوێكه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی كرد و هیوای خواست ببێته هۆی باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها به‌شه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه و به‌دواداچوونی بۆ چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی ئیشوكاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كرد.
له ته‌وه‌رێكی تردا گفتوگۆیان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ دانیشتووانی شاری ئاكرێ كرد به تایبه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی پرۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ كه له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به كاره‌كانی كراوه‌ته‌وه و له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا ته‌واو ده‌كرێت.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ساسان عه‌ونی، ئاماده‌ییی هه‌ر جۆره پاڵپشتی و هاوكارییه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ربڕی له‌پێناو باشتركردنی پرۆسه‌ی دابینكردنی ئاو و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاووڵاتییانی ئاكرێ و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی تایبه‌ت به دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه و دابه‌شكردنی بۆ هاووڵاتییانی شاری ئاكرێ و ده‌وروبه‌ری.