Skip to the content

بە نزیكی ٣٠٠ ملیۆن دینار دەست بە جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر كرا

لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، دوو پرۆژەی کۆنکرێتکردنی 14 شەقام لە کۆڵانەکانی گوندی گردەڕەشەی گەورە و پرۆژەی نۆژەنکردنەوە و کۆنکرێتکردنی شەقام لە گەڕەکی ئازادی جێبەجێ دەكرێن.

دوێنێ شەممە دەست بە جێبەجێكردنی هەردوو پڕۆژەكانی کۆنکرێتکردنی 14 شەقام لە گوندی گردەڕەشەی گەورە و نۆژەنکردنەوە و کۆنکرێتکردنی شەقام لە گەڕەکی ئازادی لە شاری هەولێر كرا و لە ماوەی 90 ڕۆژدا تەواو دەكرێن. 
گوژمەی هەردوو پڕۆژەکە بریتییە لە 299 ملیۆن و 168 هەزار دینار كە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی دابین كراوە، پرۆژەكانیش كەوتوونەتە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی پێنج لە شاری هەولێر.