Skip to the content

بە گوژمەی ٣٧٠ ملیۆن دینار شەقامێكی ٣٠ مەتری لە شاری هەولێر قیرتاو كرا

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامێکی ۳۰ مەتری لەگەڵ دانانی ئاوەڕۆی لوولەیی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دووی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ کرا.

گوژمەی ئەو پڕۆژەیە ٣٧٠ ملیۆن دینارە و لەسەر تەمویلی دارایییە و لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی دەکرێت.