سەرۆکی حکومەت زەوی بۆ دروستكردنی بنكەیەكی تەندروستی لە سنووری شێخان تەرخان کرد
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری تەرخانكردنی پارچەیەك زەویی شارەوانی بۆ دروستكردنی بنكەی تەندروستی لە گوندی كیس قەلعە لە سنووری قەزای شێخان دا.
بە گوێرەی بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پێویستیی دانیشتووانی سنوورەكە، ڕووبەری دوو هەزار مەتر دووجا زەوی بۆ دروستكردنی بنكەی تەندروستی لە گوندی كیس قەلعە و دەوروبەری لە سنووری قەزای شێخان تەرخان دەكرێت.