وێستگەیەكی چارەسەركردنی خاشاك و بەرهەمهێنانی وزە لە هەولێر دادەمەزرێنرێت
ڕۆژی یەكشەممە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، و بە ئامادەبوونی کۆجی شیرۆتانی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمیتۆمۆی ژاپۆنی لە هەولێر، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە چارەسەركردنی خاشاكی هەولێر بەڕێوەچوو.
لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر دامەزراندنی وێستگەیەكی سووتاندنی زبڵ و خاشاكی هەولێر و بەرهەمهێنانی وزە بە تەكنەلۆژیای ژاپۆنی كرایەوە كە ئامانج لێی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی شاری هەولێرە بەشێوەیەكی زانستی و لە چوارچێوەی بایەخدانەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە چارەسەركردنی خاشاكی شار و شارۆچكەكان بەمەبەستی پاراستن و پاكڕاگرتنی ژینگەی هەرێمی كوردستان.
لەو كۆبوونەوەیەدا هەر یەكە لە نزار تەمەر، بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون و ژمارەیەكی دیكەی بەڕێوەبەرانی ناو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئیڤان پۆکرۆڤسکی، و واتارو ئاوکی ،لە کۆمپانیای سۆمیتۆمۆی ژاپۆنی و ئامۆژگار حەوێزی، بەڕێوەبەری پێشکەوتووی پڕۆژەکان لە جایکا ئامادەی بوون.