وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ خزمەتگوزارییەكانی ناحیەی كەلەكچی دەكات
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی كەلەكچی كرد و لەلایەن سەردار یەحیا قائیمقامی قەزای شێخان و هەڤاڵ محەمەد شەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی كەلەكچی پێشوازی لێ كرا.
لە كۆبوونەوەکەدا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوونی بۆ ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ناحیەی كەلەكچی كرد و جەختی لەسەر زیاتر خزمەتكردنی دانیشتووانی سنووری ناحیەی كەلەكچی كردەوە.هاوکات ئامادەیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری بۆ هەر جۆرە پاڵپشتی و كارئاسانییەك لەپێناو خزمەتكردنی دانیشتووانی ناحیەی كەلەكچی دەربری.