پرۆژەی دووسایدی ناحیەی ئاشتی لە قەزای کۆیە تەواو كرا
پرۆژەی دووسایدی ناو ناحیەی ئاشتی سەر بە قەزاى کۆیە، كە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی شارەوانی تەواو كرا؛ ئەو پرۆژەیە چەند بڕگەیەكی سەرەكی لەخۆ دەگرێت، كە سەرجەم بڕگەكان لە چوارچێوەی پرۆژەكەدا دەبنە هۆی كەمكردنەوەی جەنجاڵی و سیمایەكی جوانیش بە شارەوانییەكە دەبەخشن.
گوژمەی ئەو پرۆژەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێرە و بە سەرپەرشتیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاشتی جێبەجێ كرا. بڕگەكانی پرۆژەكەش پێكهاتوون لە دووسایدێك و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی و مەنهۆڵ و قەنتەرەی دوو چاوە و دانانی قاڵبی كربستۆن و كۆنرێتكردنی شۆستە و قیرتاوكردنی دووسایدەكە.