Skip to the content

پرۆژەی سەوزکردنی بەشێکی شەقامی ١٥٠ مەتریی هەولێر دەستیپێکرد

ڕۆژی یەكشەممە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی پرۆژەی سەوزكردنی بەشێكی شەقامی 150مەتریی هەولێری كرد و لە نزیكەوە بەدواداچوونی بۆ ئیشوكارەكانی تیمەکانی شارەوانی كرد. 
لەمیانەی ئەو سەردانەیدا، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئامادەیی هەر جۆرە هاوكاری و كارئاسانییەكی بۆ تیمەكانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەربڕی. 
ئەو پرۆژەیە لە چوارچێوەی پرۆژەكانی شارەوانی بەمەبەستی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت و کاریگەری زۆر باشی لەسەر زیادکردنی ڕێژەیی سەوزایی و جوانکردنی سنوورەکە دەبێت.