Skip to the content

پرۆژەی قیرتاوکردنی 10 کۆڵان لە گەڕەکی نەسیج جێبەجێ كرا

ڕۆژی چوارشەممە، 27ى ئەیلوولی ٢٠٢٣، پرۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردنی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی نەسیج لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە قۆناغی دووەم جێبەجێ كرا.
 
گوژمەی پڕۆژەکە بریتییە لە 340 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و بە سەرپەرشتیی تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ کرا. 

پرۆژەکە پێک هاتووە لە قیرتاوکردنی هەشت کۆڵان و  کۆنکرێتکردنی 2 کۆڵانی دیکە لەگەڵ شەقامێک بە بڕی (8000)م2 قیرتاو دەکرێت.

ئەو پرۆژەیە کاریگەریی زۆر باشی لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی ئەو گەڕەکە گەورەیەی شاری هەولێر دەبێت، وێڕای ئەو پرۆژەیە ئێستا دەیان پرۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لەلایەن شارەوانییەوە لە شاری هەولێر لە قۆناغی جێبەجێکردندان.