Skip to the content

پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی باداوەی هەولێر دەستی پێ كرد

پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی چەند كۆڵانێك و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر دەستی پێ کرد.

ئەو پرۆژەیە لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانیی هەولێرە بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە گەڕەكەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە تایبەتی جێبەجێكردنی پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقام و كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكان.

گوژمەی ئەو پڕۆژەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێرە و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت. جگە لەو پرۆژەیە، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر لە گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی شاری هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان و لە داهاتووشدا ژمارەیەك پرۆژەی دیكە ڕادەگەیەندرێن.