Skip to the content

پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامەكانی ناو بازاڕی شاری هەڵەبجە جێبەجێ كرا

بە سەرپەرشتیی تیمە ئەندازەی و هونەرییەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامەكانی ناو بازاڕی شاری هەڵەبجە دەستیپێكرد.
ئەو پڕۆژەیە قۆناغی یەکەمی قیرتاوکردنی شەقامەكانی ناو بازاڕی شارەكەیە و لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شارەوانییە.
پێشتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وەزاری دەركرد بۆ خەرجكردنی گوژمەیەك بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی ناو بازاڕی شاری هەڵەبجە و ئێستاش كاركردن لەو پڕۆژەیەدا دەستیپێكردووە.