Skip to the content

ژمارەیەك شەقامی ناوخۆیی لە ئاكرێ دروست دەكرێن

لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شار و شارۆچكەكان، لەلایەن شارەوانیی ئاكرێ، پرۆژەی دروستكردنی ژمارەیەك شەقامی ناوخۆیی جێبەجێ دەكرێت و كاركردن لەو پرۆژەیە بەردەوامە.

ئەو پرۆژەیە كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئاكرێ دەبێت و تیمەكانی شارەوانییش بە بەردەوامی بەدواداچوون لەسەر قۆناغەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكەن و لە ماوەیەكی نزیكدا پرۆژەكە تەواو دەكرێت.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌، ٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سەردانی شاری ئاكرێی كرد و پرۆژەی ئاوی ئاكرێی بەسەركردەوە كە بە گوژمەی ١٠٩ ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت‌ و لە یەک کاتژمێردا توانای بەرهەمهێنانی ٣٠٠٠م٣ ئاوی هەیە؛ گرفتی كەمئاوی لە ئاكرێ چارەسەر دەكات. 

هاوكات لە میانی سەردانەكەیدا لەگەڵ قائیمقامی ئاكرێ و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی ئاكرێ كۆ بووەوە و بەدواداچوونی بۆ ئیشوكار و پرۆژەكانی سنوورەكە كردەوە؛ جەختی لەسەر گەشەپێدانی شارەكە لە ڕووی خزمەتگوزاری و جێبەجێكردنی پرۆژەی هەمەجۆر لە ئاكرێ كردەوە.