Skip to the content

ژمارەیەك پرۆژەى قیرتاوکردنی شەقام لە سێمێل جێبەجێ كران

لەسەر داهاتی شارەوانی و لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی سێمێل لە سنووری پارێزگەی دهۆك، پرۆژەیەكی قیرتاوكردنی ژمارەیەك شەقام لە سەنتەری شارۆچكەكە جێبەجێ كران.
 
پێشتر بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارۆچكەكە و زیاتر خزمەتكردنی دانیشتووانی سێمێل، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وەزاریی دەركرد بۆ خەرجكردنی گوژمەی پێویست بۆ نۆژەنكردنەوە و كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێكی سێمێل لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك.