ساسان عەونی پێشوازی لە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و نوێنەرانی تاقانەكانی ئەنفال کرد
![](/media/26289/پپپپ.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133589761160000000)
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٤، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە دكتۆر ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى كرد.
لەو دیدارەدا كە ژمارەیەك لە تاقانەكانی ئەنفال بە نوێنەرایەتیی تاقانەكانی ئەنفال ئامادەی بوون، چەند داواكاری و داخوازییەكیان بەمەبەستی چارەسەركردنی چەند گرفت و داواكارییەكی تایبەت بە تاقانەكانی ئەنفال لە هەرێمی كوردستان خستە ڕوو.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گفتوگۆیان لەبارەی داخوازی و داواكارییەكانیان كرد و جەختیان لە چارەسەركردنی ئەو كێشانە كردەوە.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لای خۆیەوە ئامادەییی هەر جۆرە هاوكاری و ئاسانكارییەكی دەربڕی و جەختی لەسەر باشتركردنی هاوئاهەنگی و پەیوەندییەكان لەگەڵ كۆمەڵەی تاقانەكانی ئەنفال كردەوە و بەڵێنی دا بە هەموو شێوەیەك هاوكاری و هەماهەنگییان لەگەڵدا بكات، بۆ زیاتر خزمەتكردنی تاقانەكانی ئەنفال لە هەرێمی كوردستان.