گوژمەی زیاتر لە 797 ملیۆن دینار بۆ ژمارەیەك پرۆژە لە پارێزگەی دهۆك خەرج دەكرێت
لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (797,332,750) دینار دهربڕى، بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاريی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك.
- خەرجكردنی گوژمەی (406،588،000) دینار، لەسەر ڕێژەی (100%) داهاتی فرۆشتنی زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقام لە كەرتی 10ــی دلب بۆ قۆناغی دووەم.
- خەرجكردنی گوژمەی (230،837،750) دینار، لەسەر ڕێژەی (100%)ــی داهاتی فرۆشتنی زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سێمێل، بە مەبەستی تەواوكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە گەڕەكی شەهیدان لە سێمێل.
- خەرجكردنی گوژمەی (29،053،000) دینار، لەسەر ڕێژەی (15%)ــی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سەرسنك، بە مەبەستی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی 11ــی ئادار لە سەرسنك.
- خەرجكردنی گوژمەی (130،854،000) دینار، لەسەر ڕێژەی (100%)ــی داهاتی فرۆشتنی زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی مسیریكێ، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقام لە سنووری شارەوانییەكەدا.
ئەو گوژمانە بەگوێرەی ڕێنماییەكانی دارایيی تایبەت بە داهاتەكان بۆ جێبەجێكردن و تەواوكردنی ئەو پرۆژانە خەرج دەكرێن، پرۆژەكان كاریگەرییان لەسەر پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەكانی سنووری شاری دهۆك و پارێزگەی دهۆك دەبێت.