به گوژمه‌ی 327 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له داره‌توو ده‌ستی پێ كرد
به گوژمه‌ی ٣٢٧ ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایيی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پرۆژه‌یه‌كی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی داره‌تووی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ستی پێ كرد.
پرۆژه‌كه بریتییه له دانانی ئاوەڕۆیهكی لوولەیی بۆ سایدی دووەمی ناوچەی پیشەسازی و پاشان قیرتاوکردنی شەقامەکە بە درێژایی ۱۳٠٠م بە ئاراستەی دارەتووی کۆن.
ئه‌و پرۆژه‌یه بە گوژمەی ٣٢٧ملیۆن دینار و له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایيی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جێبه‌جێ ده‌كرێت و شەقامەکانی گەڕەکی کوردستان و نیشتمان و هەرێم و ناوچەی پیشەسازیی دارەتوو لێی سوودمەند دەبن.