Skip to the content

سێ پرۆژەی دانان و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە له‌ هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، لە داهاتی ئاو، ڕەزامەندی نيشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پێویست، بۆ جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی سێكتەری ئاوی خواردنەوە لە بوارەكانی دانان و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر.
پرۆژە و گوژمه‌كانيش بريتين له‌:
- خەرجكردنی گوژمەی ٧،٢٨٥،٠٠٠ دینار، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دابەزاندنی بۆڕیی سەرەكی لە گەڕەكی هاوكاری لە كەندی كۆڕنیش.
- خەرجكردنی گوژمەی ١٢،٨٦٧،٠٠٠دینار، بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دانانی تۆڕییی ئاو لە گەڕەكی سێبیران.
- خەرجكردنی گوژمەی ٣١،٧٨٠،٠٠٠ دینار، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی سەربەستی، قەرەبووی زەوییەكانی ڕەشكین.