فەرمانگەیەكی ئەندازیاری بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ دامەزرا
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لە ڕۆژانی ڕابردوو، لە فەرمانێكی وەزاریدا، بڕیاری دا بە پێكهێنانی (هێنانەكایەی) فەرمانگەیەكی ئەندازیاریی نیشتەجێ، بە مەبەستی جێبەجێكردنی كارەكانی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ و ئێستاش فەرمانگە دەست بەكار بووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ژمارە(1) فەرمانگەی ئەندازیاریی نیشتەجێ لە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ، تیمەكانی جێبەجێكاری پرۆژەكە ڕۆژانە لە كاركردن بەردەوامن و تاوەكوو ئێستا چەندین كاری گرنگ كراون، وەكوو خاوێنكردنەوە و دامەزراندنی كارگەیەكی كۆنكرێت و وەرگرتنی ڕەزامەندیی كاركردن لە زەوییەكانی سنووری گۆپتەپە – ئاغجەلەر - قشلاغ و تەكیە.
هەروەها لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە: دروستكردنی پەرژین بۆ یەكەی پاڵاوتن و تەواوكردنی ئامادەكاری بۆ ڕووپێوكردن و دیاریكردنی شوێنی وەرگرتنی ئاو و یەكەی پاڵاوتن و دیاریكردنی شوێنی حەوزەكان و وەرگرتنی زانیاری لە بەنداوی دوكان و چەندین كاری ديكەش ئەنجام دراون.
پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ، پرۆژەیەكی ستراتیژیی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، كە ئاوی خاوێن دەگەیەنێتە شاری چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەكانی دەوروبەری بە بڕی (3400م3).
ئەو پرۆژەیە بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە چەمچەماڵ و دەوروبەری، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت. گرێبەستەكەی ڕۆژی دووشه‌ممه 24/6/2024، له دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌لایه‌ن ساسان عەونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و كۆمپانیای هابیكا بە گوژمەی زیاتر لە 78 ملیۆن دۆلار واژۆ كرا.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لە ڕۆژی واژۆكردنی پرۆژەكەدا بۆ ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن، گوتى: ئه‌م پرۆژه‌یه به پشتگیری و ڕێنمایی و ڕاسپارده‌ی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش ده‌چێته سه‌ر كاره زۆره‌كانی دیكه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئەو پرۆژەیە لە ڕۆژی واژۆكردنییەوە به‌پێی ڕۆژی ته‌قویمی 720 ڕۆژی بۆ دیاری كراوه، توانای به‌رهه‌مهێنانی 3400م3 ئاوی خواردنه‌وه‌ی له یه‌ك كاتژمێردا هه‌یه و زیاتر له 480 هه‌زار كه‌سیش لێی سوودمه‌ند ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاو بۆ شاری سلێمانی له پرۆژه‌ی ئاوی دووكان بۆ سلێمانی ده‌بێت.
وێستگه‌ی پاڵاوتن و یه‌كه‌ی وه‌رگر و په‌مپ سته‌یشنی ناوه‌ندی و خه‌زانێكی گه‌وره به قه‌باره‌ی 5 هه‌زار مه‌تر سێجا له‌گه‌ڵ ڕاكێشانی هێڵی كاره‌با و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.
بۆ زیاتر بایەخدان و باشتر بەڕێوەچوونی كارەكان، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانگەیەكی ئەندازیاريی تایبەتی بۆ پرۆژەكە پێكهێنا و ئێستا ئەو فەرمانگەیە دەستیان بە كاركردن كردووە و بەڕێوەبەرێك و حەوت ئەندام سەرپەرشتیی كاروباری فەرمانگەكە دەكەن.