وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر ده‌كات
ئێواره‌ی ڕۆژى یه‌كشه‌ممه ٤ى ئابى ٢٠٢٤، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێری به‌سه‌ر كرده‌وه و به‌دواداچوونی بۆ كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ر شه‌ش شاره‌وانییه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان و خزمه‌تگوزاریی ژینگه‌پارێزی و كارگه‌ی قیر و سه‌رۆكى به‌شه‌كانی ناو سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر ئاماده بوون، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌وردی به‌دواداچوونی بۆ ئیشوكاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌و سه‌رۆكایه‌تییه كرد. هه‌روه‌ها به‌شه‌كانی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی په‌یوه‌ست به خزمه‌تكردنی شاری هه‌ولێر و دانیشتووانی شاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵیاندا گفتوگۆ كرد و له نزیكه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ئیشوكاری فه‌رمانگه‌كان و داواكاریی هاووڵاتییانی هه‌ولێر كرد، هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ڕۆتین و خاوێنكردنه‌وه و ڕێكخستنه‌وه‌ی زیاتری سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ده‌بێت له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به‌و شوێنانه‌ی هه‌ولێر كه پێویستیان به خزمه‌تگوزارییه جۆراوجۆره‌كانه، كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی خه‌ڵك و شاره‌كه بكه‌ن.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌پای ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ی پێشكه‌شیان كردووه، سوپاسی فه‌رمانگه‌كانی كرد كه له ڕابردوودا كاری زۆر باشیان بۆ شاری هه‌ولێر كردووه، له هه‌مان كاتدا داوای لێ كردن له پلانه‌كانیاندا كار و پرۆژه‌ی زیاتر ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌وه‌ی له توانای شارهوانییهكاندایه، ده‌بێت بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر بخڕێته گه‌ڕ. هه‌روه‌ها هه‌موو جۆره پاڵپشتییه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری بۆیان دووپات كرده‌وه، له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری دانیشتووانی شاره‌كه و گه‌شه‌پێدانی شاری هه‌ولێر به گشتی.