پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سۆران جێبهجێ دەكرێن
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی ١٥%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆران، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمهى زياتر له سهت و ٣٠ مليۆن دينار، بۆ جێبەجێكردنی پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر لە شاری سۆران نيشان دا.
پرۆژە و گوژمهكانيش بريتين له:
- خەرجكردنی گوژمەی ٥١،٥٠٨،٠٠٠ دینار، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی چەند شەقامێك لە كۆمەڵگەی گەڵاڵە لە سۆران.
- خەرجكردنی گوژمەی ٩،٤٧٥،٠٠٠ دینار، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی كۆڵانی كۆنكرێتی لە گەڕەكی زانیاری لە سۆران.
- خەرجكردنی گوژمەی ١٤،٥٦٤،٠٠٠ دینار، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی كۆڵانی كۆنكرێتی لە گەڕەكی بارزان لە سۆران.
- خەرجكردنی گوژمەی ٢٧،٢٥٧،٠٠٠ دینار، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی جۆگەی كراوە و كۆنكرێتكردنی شوێنە تێكچووەكانی چەند شەقامێك لە سۆران.
- خەرجكردنی گوژمەی ٣٠،٠١٩،٠٠٠ دینار، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی بەختیاری لە سۆران.