Skip to the content

گوژمەى پێويست بۆ جێبەجێكردنی پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ڕانیە خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زياتر له‌ ٤٥٠ مليۆن دينار، بۆ پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانیی ڕانیە نیشان دا. پرۆژەكانيش بريتين له‌:
- پرۆژه‌ى دابینكردن و چەسپاندنی بەرزە هێمای نیشاندەر.
- پرۆژەی ڕێگه‌سازی لە چەند كۆڵانێكی گەڕەكی ئاشتی لە سنووری شارەوانیی ڕانیە.
- پرۆژەی ڕێگه‌سازی له‌ سنووری شارەوانیی ڕانیە.
- پرۆژەی كۆنكرێتكردنی چەند كۆڵانێكی گەڕەكی ڕزگاری لە ناوەندی قەزای ڕانیە.
- پرۆژەی ڕێگه‌سازی لە چەند كۆڵانێكی گەڕەكی شارەوانی لە ڕانیە.
شايانى باسه‌ گوژمەی پرۆژەكان لەسەر فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانیی ڕانیەیە و بەگوێرەی ڕێنماییەكانی دارایيی تایبەت بە داهات خەرج كراوە.