بهدواداچوون بۆ كارهكانى پرۆژەی سەوزکردنی ڕێگەی هەولێر - موسڵ دهكرێت
ڕۆژى شەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٤، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری جێگری پارێزگار و قائیمقامی ناوەندی هەولێر و سەرۆکی شارەوانی، سەردانی پرۆژەی سەوزکردنی یەکتربڕی شەقامی ١٢٠ مەتریی هەولێر لە ڕێگەی (هەولێر - موسڵ)ــیان کرد.
لە میانەی سەردانەکەیاندا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر بەدواداچوونیان بۆ چۆنیيەتی بەرەوپێشچوونی کارەکانی پرۆژەکە کرد، کە تاوەکوو ئێستا بەشێکی زۆری کارەکانی جێبەجێ کراون و جەختیان لە هەر جۆرە هاوکاری و پاڵپشتییەک كردهوه، بۆ ئەوەی پرۆژەکە بەزوویی تەواو ببێت.
پرۆژەی سەوزکردنی یەکتربڕی شەقامی ١٢٠ مەتریی هەولێر لە ڕێگەی هەولێر - موسڵ، یەکێکە لە پرۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە جێبەجێ دەکرێت.
گوژمەى پرۆژهکە زیاتر لە ٣ ملیار و ٤٢٠ ملیۆن دینارە، لەسەر ڕووبەری ٢٠٥ هەزار مەتر دروست دەکرێت و ئێستا نزیکەی ٥٠%ی کارەکانی تەواو کراون، وەکوو خاوێنکردنەوە و دروستکردنی خەزان و لێدانی بیر و تۆڕی ئاو و چەندین کاری ديکەش.
ئامانج لە دروستکردنی ئەو پرۆژەیە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایییە لە شاری هەولێر، هاوکات سیمایەکى جوانتر بە شارەکە دەبەخشێت، بەتایبەتی دەروازەی هەولێر - موسڵ.