بە گوژمەی 1 ملیار و 200 ملیۆن دینار ژمارهيهك پرۆژه لە هەولێر جێبەجێ دەكرێن
لە چوارچێوەی پلانی شارەوانی، بۆ خزمەتكردنی زياترى دانیشتووانی شارەكە، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، بە گوژمەی ملیارێك و ٢٠٠ ملیۆن دینار، پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكات.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٥%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە و پرۆژەكانیش پێكهاتوون لە پێنج پرۆژەی قیرتاوكردن و كۆنكرێت و شۆستە و خۆڵكاری و ئاوەڕۆ لە سەنتەری شاری هەولێر.
پرۆژەكان بريتين له:
-دروستکردنی شەقامێکی ٢٠مەتری لە ڕەشکین به گوژمەی ٣٥٨ ملیۆن دینار.
-قیرتاوکردنی شەقامی هەولێر - بنەسڵاوە بە گوژمەی ٣٣٠ ملیۆن دینار.
-نۆژەنکردنەوە و کۆنکریتکردنی ٩ شەقام لە گەڕەکی ئیسکان، بە گوژمەی ٣٢٠ ملیۆن دینار.
-دروستکردنی شەقامی سەرەکیی شاری زیلان، بە گوژمەی ١٣٠ ملیۆن دینار .
-دروستکردنی شەقامێکی سەرەکی لە گوندی سێبەردان به گوژمەی ٥٧ ملیۆن دینار.