بە گوژمەی 700 ملیۆن دینار پرۆژهى دروستكردنى دوو پرد له شارى ههولێر جێبهجێ دەکرێت
لە چوارچێوەی پلانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر، سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە گوژمەی ٧٠٠ ملیۆن دینار، پرۆژەی دروستکردنی دوو پرد لە تووڕەق و گوندی سوێری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێن.
تا ئێستا ٧٥%ی کارەکانی پرۆژەکان تەواو بوونه و کارکردنیش تێياندا بە باشی بەڕێوە دەچێت و هەوڵ دەدرێت لە ماوەیەکی نزیکدا بخرێنە خزمەت هاووڵاتییانەوە.
شايانى باسه ئەو دوو پرۆژەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر جێبەجێ دەکرێن.