وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی کرد
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٧ی ئابی ٢٠٢٤، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی كرد و له‌لایه‌ن د. چواس عه‌بدولهادی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌كه پێشوازی لێ كرا.
له‌و سه‌ردانه‌یدا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌ش و ئه‌ندازیاریان و فه‌رمانبه‌رانی به‌شه‌كان گفتوگۆی سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان كرد و به‌دواداچوونی بۆ ئیشوكار و گرفت و داواكارییه‌كانیان كرد.
دواتر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندا، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، باسی له گرنگی و ڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی بۆ خزمه‌تكردن و پێشخستنی شاره‌كان كرد.
له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد؛ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر كاری باشتر و جوانتر و خزمه‌تی زیاتری هاووڵاتییان و پێشخستنی شاره‌كان ده‌كاته‌وه، بۆیه ئێوه‌ی ئه‌ندازیاران و فه‌رمانبه‌رانی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی ده‌بێت له ئاست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌دا بن، كه حكومه‌ت ئه‌و متمانه‌یه‌ی پێ داون، بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان، له‌و سۆنگه‌یه‌وه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌م بن.
ساسان عەونی وێڕای ده‌ستخۆشیكردن له ئه‌ندازیار و فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، كه له ڕابردوودا كاری زۆر باشیان كردووه كه جێگه‌ی ده‌ستخۆشی و سوپاسگوزارییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد بۆ له‌مه‌ودوا ده‌بێت پێداچوونه‌وه به كاره‌كانتان بكه‌ن، به ئه‌نجامدانی كاری باشتر و ته‌رخانكردنی كاتی زیاتر بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و له‌گه‌ڵ به‌دواداچوونی به‌رده‌وام بۆ نووسراوه‌كان و كاروباری ئه‌و فهرمانگەیانهی په‌یوه‌ستن به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌وه، هاوكات داوای لێ كردن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌بێت كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ڕۆتین و دواكه‌وتنی مامه‌ڵه‌كان بكه‌ن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار داوای له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كرد به گه‌رموگوڕییه‌وه وه‌ڵامی نووسراو و مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان بده‌نه‌وه، چونكه ئه‌و به‌رپرساریه‌تییه له‌سه‌ر شانی هه‌موومانه و ده‌بێت به ئەوپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه خزمه‌تی خه‌ڵك بكرێت.