وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پێشوازی له كونسولی ڕووسیا له هه‌ولێر ده‌كات
ڕۆژى چوارشه‌ممه ٧ى ئابى ٢٠٢٤، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پێشوازی له ماكسیم ڕوبین، کونسولی گشتیی کۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو. په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان و چۆنیيه‌تی گه‌شه‌پێدانی سێكتهرە خزمەتگوزارییەکان و كاركردنی كۆمپانیاكانی ڕووسیا له بواری پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ كران.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگیی په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماده‌ن بۆ هه‌ر جۆره هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ڕووسیا، كه له بواری پرۆژه‌ی جۆراوجۆری خزمه‌تگوزاریدا كار ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م سێكته‌ره جیاوازه‌كان به تایبه‌تی خزمه‌تگوزارییه‌كان كرد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاڵپشتیی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری بۆ كاركردنی پێكه‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.