Skip to the content

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گرفتی موڵكە بەكرێدراوەكانی چارەسەر كرد

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەرج و ڕێكارەكانی تایبەت بە چارەسەركردنی گرفتەكانی موڵكە بەكرێدراوەكان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پەسەند كرد، كە دەبێتە هۆی ئاسانكاریی زیاتر بۆ ئەو خاوەنكارانەی كرێگرتەی موڵكی شارەوانین، یان ئەوانەی دەیانەوێت لە داهاتوودا ببنە كرێگرتە.
ڕۆژی 28 ی تەمووزی 2024، بە نووسراوی فەرمیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ژمارە 752، گشتاندن بۆ دەستەی گەشتوگوزار و هەموو بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و سەرۆكایەتیی شارەوانییەكان و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە، تا ئەو مەرج و ڕێكارە نوێیانە پەیڕەو بكرێن كە ئامانج لێی چاسەركردنی گرفتە كەڵەكەبووەكانە، كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دووچاری موڵكەكانی شارەوانی بووەتەوە و بەم ڕێكارە دەتوانرێت چارەسەری گرفتەكان بكرێت و كرێگرتەكان سوودمەند دەبن.