Skip to the content

تەنیا له‌ ساڵى 2024دا بە گوژمەی 5 ملیار و 141 ملیۆن دینار پرۆژە لە بنەسڵاوە جێبەجێ كراون

تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٤دا، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، بە گوژمەی ٥ ملیار و ١٤١ ملیۆن و ٤٧٥ هەزار دینار، لەسەر بودجەی پارێزگه‌ی هەولێر و داهاتی شارەوانی، بەپێی پلانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە، ژمارەیەك پرۆژەی گرنگیی خزمەتگوزاری لە سێكتەری شارەوانی و ئاوەڕۆ و سەوزایی جێبەجێ كراون.
پرۆژەكان پێكهاتوون لە دروستكردن و نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقامی ناوخۆ و سەرەكی، دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی و بۆیەكاریی شەقام و شۆستە، هەروەها بایەخدان بە دوورگەى ناوەندی و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و خزمەتگوزارییەكانی دیكەی شارەوانی.
له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ ناو و گوژمەی پرۆژەكان ده‌ده‌ين:
- پرۆژەی دروستکردنی سایدێک و نۆژەنکردنەوەی سایدی دووەم لە سەنتەری لاوان، بازاری سەرەکیی بنەسڵاوە، لەسەر بودجەی پەرەپێدانى پارێزگەى هەولێر، بە گوژمەی مليارێك و ٦٠٠ مليۆن دینار.
- پرۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە بنەسڵاوە، لەسەر داهاتی شارەوانی بە گوژمەی ٤٨ مليۆن و ٩٠٠ هه‌زار دينار.
- پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقام لە بنەسڵاوە لەسەر بودجەى سەرباری پارێزگە، بە گوژمەی ٥٠ مليۆن و ٢٠٠ هه‌زار دینار.
- پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکیی گوندی گەڕەسۆر، لەسەر بودجەى سەرباری پارێزگه‌، بە گوژمەی ١٥٢ مليۆن دینار.
- پرۆژەی دروستکردنی شەقام لە شوێنە بازرگانییەکانی بنەسڵاوە لەسەر داهاتی شارەوانی، بە گوژمەی ٨٧ مليۆن و ٤٠٠ هه‌زار دینار.
- پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقام لە نێوان ئاڵتوون ستی و هیران ستی لە بنەسڵاوە، لەسەر بودجەى سەرباری پارێزگه‌ بە گوژمەی ٢٢ مليۆن دینار.
- پرۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەسۆر، لەسەر داهاتی شارەوانی بە گوژمەی ١٠٧ مليۆن دینار.
- خاوێنکردنەوە و سەوزکردنی دەروازە و شەقامە سەرەکییەکانی بنەسڵاوە، لەسەر پێشینەی شارەوانی بە گوژمەی نۆ مليۆن و ٣٧٥ هه‌زار دینار.
- بۆیەكردنی دووسايدى ئاڵتوون، لەسەر پێشینەی شارەوانی، بە گوژمەی چوار مليۆن و سه‌ت هه‌زار دینار.
-سەوزکردنی دوورگەی ناوەندی لەسەر داهاتی پێشینەی شارەوانی، بە گوژمەی سێ مليۆن و پێنج سه‌ت هه‌زار دینار.
- دروستکردنی شەقام لە گەڕەکی تەعجیل، بە هاوکاری تيمى ئامێرەکانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.
- پرۆژەی دروستکردنی شەقام بۆ شوقەی شەهیدان، لەسەر بودجەى سەرباری پارێزگه‌، بە گوژمەی ٥٧ مليۆن دینار.
- دروستکردنی شەقامی دووساید لە ئاوێنەی شار بۆ شوقەكانی شەهیدانی شەڕی داعش، لەسەر بودجەى پارێزگه‌ی هەولێر، بە گوژمەی سێ مليار دینار.