Skip to the content

297 زەویی كارت لە كەڕكی 750 مەتری تاپۆكانیان تەواو كران

لە چوارچێوەی پرۆسەی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، 297 زەویی كارتی دیكە لە (كەڕكی 750 مەتری) وێنەی تۆماریان (تاپۆ) گەڕاونەتەوە و هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بكەن، بە مەبەستی مامەڵەی تاپۆكردنی زەوییەكانیان.
بەگوێرەی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد، سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەشێك لە زەوییەكانی (كەڕكی 750مەتری) لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، وێنەی تۆمارەكانیان گەڕاونەتەوە كە ژمارەیان نزیكەی (300)كارت دەبێت، پێویستە ئەو هاووڵاتییانەی كە خاوەنی ئەم ژمارە كارتانەی كە له‌ خواره‌ بڵاوكراونەتەوە، سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بكەن بەمەبەستی تاپۆكردنی زەوییەكانیان.
ژماره‌ى زه‌وييه‌ كارته‌كانى 2804، 2806، 2808، 2810، 2812، 2801، 2803، 2805، 2807، 2809، 2811، 2739، 2592، 2594، 2635، 2637.
هه‌روه‌ها له‌ ژماره‌ (2582 تاكوو 2590)، له‌ ژماره‌ (2610 تاكوو 2633)، له‌ ژماره‌ (2646 تاكوو 2736)، له‌ ژماره‌ (2741 تاكوو 2774)، ژماره‌ (2777 تاكوو 2820) و ژماره‌ (2827 تاكوو 2843)