Skip to the content

سیمپۆزیەمی بەشداریی هاووڵاتییان لە پلانی پەرەپێدانی کوردستان بەڕێوەچوو

سیمپۆزیەمی بەشداریی هاووڵاتییان لە پلانی پەرەپێدانی کوردستان، بە هاوبەشی لە نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و زانکۆی دهۆك و زانكۆی تەکنەلۆجيی دۆرتمۆندی ئەڵمانيايى بەڕێوەچوو.
سیمپۆزیەمەکە لە چوارچێوەی پرۆگرامی (تەعزیز)ە، کە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و هەردوو زانکۆکە لە ساڵی ٢٠١٩وە، بە هاوبەشی کاری لەسەر دەکەن، بە مەبەستی بەهێزکردنی پلانی پەرەپێدان لە هەرێمی کوردستان و تا ساڵی ٢٠٢٦بەردەوام دەبێت.
لەمیانەی سیمپۆزیەمەکەدا گرنگیی بەشداریی هاووڵاتییان لە پرۆسەی پلاندانان خرایەڕوو، کە ئەم بەشداربوونە لە سەرەتای هەر پرۆژەیەکدا دەبێتە هۆی ڕەزامەندیی هاووڵاتییان، بە بەجێهێنانی خواستەکانیان و کەمکردنەوەی کات و تێچووی پرۆژەکان و بەهێزکردنی متمانە و دیموکراسی.
سیمپۆزیەمەکە بە سەرپەرشتیی د. چواس عەبدولهادی، بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و د. یوهانس لیوکنکیۆتەر و د. حەسەن لە زانکۆی تەکنەلۆجيی دۆرتمۆند و د. لەیلا ڕەسووڵ ڕاگری کۆلێژی پلاندانانی شار و هەرێم و د. بەشیر سەعید، سەرۆکی بەشی پلانسازیی شار بەڕێوەچوو.
ژمارەیەک لە ئەندازیارانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر بەشداربوون.