Skip to the content

پرۆژەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ بادلیان و دێلزیان لە سۆران دەستپێدەكات

لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی سنووری بادلیان و دێلزیان لە قەزای ناوەندیی سۆران كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
گوژمەی پرۆژەكە ٨١٣ مليۆن و ٤٥٥ هه‌زار ديناره‌ و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان دابین كراوە و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران سەرپەرشتیی پرۆژەكە دەكات، بە مەبەستی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی بادلیان و دێلزیان.
پرۆژەکە پێکدێت لە دانانی بۆڕیی سەرەکیی ئاوی خواردنەوە بە درێژایی (٢٨٠٠) مەتر بە بۆڕی لە جۆری دەکتایل (٨) ئینجی، لەگەڵ دانانی (٣) غەتاس و (٣) دانە سێت پەمپ و دروستکردنی عەمباری کۆنکریتی، کە دەبێتە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە بۆ سنووری بادلیان و دێلزیان و كێشەی ئاوی خواردنەوە لەو سنوورە چارەسەر دەكات.